riklam

قه‌یرانی دارایی كرێكاران بێ كارده‌كات

kurdistani 05:50 PM - 2014-07-22
قه‌یرانی دارایی بێكاری زیادكردوه‌

قه‌یرانی دارایی بێكاری زیادكردوه‌

به‌هۆی دروستبونی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ به‌ ده‌یان كارگه‌ له‌ سنوری چه‌مچه‌ماڵ له‌كاركردن راگیراون، خاوه‌نی كارگه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بێكارییه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرێكاران دروستكردوه‌ به‌شێكی زۆر له‌ كرێكاره‌كانیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كردوه‌.

ئامانج عه‌بدولخالق یه‌كێكه‌ له‌خاوه‌ن كارگه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی له‌كوردستان بێكاری كارگه‌كانیشی گرته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌شێكی زۆر له‌كارگه‌كانی دروستكردنی بلۆك و پێداویستی خانوبه‌ره‌ داخران و به‌و هۆیه‌وه‌ كرێكاره‌كانیش بێكاربون.

وتیشی: ئه‌و قه‌یرانی دارایه‌ زیانێكی ئابوری زۆری به‌ ژێرخانی ئابوری كوردستان گه‌یاندوه‌ و ئه‌و دڵنیاییه‌ ئابوریه‌ش كه‌ له‌كوردستاندا هه‌بوو وه‌ك خۆی نه‌ماوه‌.

ئازاد حه‌سه‌ن وه‌ك به‌ڵێنده‌رێك له‌سه‌ر دروستبونی قه‌یرانی دارایی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بێكاربونی كرێكاران به‌ PUKmedia ی وت: هه‌ر قه‌یرانێكی دارایی دروست بێت راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر چینی كرێكاران دروست ده‌كات بۆ نمونه‌ پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌ داراییه‌كان له‌ كوردستاندا به‌هۆی زۆری كاره‌وه‌ ناچاربوین هانا بۆ كرێكاری بیانی به‌رین، به‌ڵام له‌ئێستادا كرێكارانی ناوخۆی كوردستانیش بێكاربون ده‌توانم بڵێم له‌ 70% كرێكاران بێكاربوون.

شاره‌زایه‌كی بواری ئابوریش پێی وایه‌ كه‌ ئه‌ركی حكومه‌ت و كۆمپانیاكانه‌ له‌كاتی دروست بونی قه‌یرانی دارایدا هاوكاری كرێكاران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ی نه‌رێنیان له‌سه‌ر دروست نه‌بێت .

حه‌سه‌ن غه‌فور ئینجه‌ مامۆستای زانسته‌ ئابوریه‌كان بۆ PUKmedia ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه‌، كه‌ كرێكاران بۆ بژێوی ژیانیان پشتیان به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ستوه‌ كه‌ رۆژانه‌ یان مانگانه‌ پێیان ده‌درێت هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی تریان نیه‌، بۆیه‌پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا كۆمه‌كی ئه‌و كرێكارانه‌ بكه‌ن گه‌ر به‌ نیوه‌ی موچه‌كانیشیان بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێكاری ژیانێكی دژوار تریان بۆ دروست نه‌كات.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket