riklam

هه‌ولێر..سیمینارێك بۆ به‌شداریكردنی ژنان له‌ ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا به‌ڕێوه‌چوو

kurdistani 11:29 AM - 2014-04-24
پێش دروستبوونی حكومه‌ت داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن

پێش دروستبوونی حكومه‌ت داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن

له‌هۆڵی هوتێل چوارچرا له‌هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و كاوه‌ مه‌حموود وه‌زیری رۆشنبیریی و نه‌زمی حه‌زوری كونسوڵی گشتی فه‌ڵه‌ستین له‌هه‌رێمی كوردستان و خاتوو حه‌مدیه‌ ئه‌لمه‌حمه‌داوی نوێنه‌ری ماڵی رۆشنبیریی هه‌ولێری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عیراقی و هه‌ریه‌كه‌ له‌ خاتوو دالیا زه‌ندی و خاتوو لینا قدوه‌ نوێنه‌رانی رێكخراوی UNWOMEN و په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چالاكوانانی بواری ژنان و كه‌سانی ئه‌كادیمی و پسپۆرانی بواری یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌هاوكاری  UNWOMEN گرووپی ئاشتی ژنان، سیمینارێكی ده‌رباره‌ی رۆڵ و پێگه‌ی ژنان له‌پرۆسه‌ی سیاسیدا رێكخست،‌ ته‌وه‌ره‌كانی بریتیبوون له‌ گرنگی به‌شداری ئافره‌تان له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان له‌ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، هه‌روه‌ها گرنگی له‌ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ژنان له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیارداندا، له‌گه‌ڵ تواناسازی ژنان له‌ بواری سیاسه‌ت و رۆڵیان له‌ حكومه‌ت و رۆڵی پارته‌ سیاسییه‌كان.

ئه‌م سیمیناره‌ له‌لایه‌ن خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر یه‌كه‌ له‌خاتوو تانیا گلی، خاتوو به‌هار عه‌لی، خاتوو چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكرد.

له‌كۆتایی سیمیناره‌كه‌شدا ده‌رگای گفتوگۆو ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه‌ گرنگانه‌ واڵاكراو، به‌شداربوان پاڵپشتی خۆیان بۆ گرنگی به‌شداری ژنان له‌ ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا، دووپاتكرده‌وه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket