riklam

عادل موراد: خانەقین شایستەی بەپارێزگا بونە

kurdistani 11:07 PM - 2014-04-22
 پشتیوانی بۆ سەرخستنی لیستی ئاشتی كوردستانی و كاندیدەكانی یەكێتی دوپاتكردەوە

پشتیوانی بۆ سەرخستنی لیستی ئاشتی كوردستانی و كاندیدەكانی یەكێتی دوپاتكردەوە

ئەمڕۆ 22-4 عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ك بەهاوڕێیەتی وەفدێكی ئەنجوومەنی ناوەندی سەردانی مەڵبەندی خانەقینیان كردو لەلایەن شێركۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین و عەزیز مەلا حەسەن كاندیدی یەكێتی لەسەر لیستی ئاشتی كوردستانی و جێگرانی مەڵبەند پێشوازی گەرمیان لێكرا.

دواتر لە هۆڵی شەهیدانی هەڵۆی سور بەئامادەبوونی عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و شێركۆ میروەیس ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی لەگەڵ رێكخستەكانی سنوری مەڵبەندی خانەقین كۆبونەوە.
 
دوابەدوای ئەوەی  لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین بەخێرهاتنی سكرتێری ئەنجومەن و وەفدی یاوەریكرد، رۆڵی رێكخستنەكانی بەرزنرخاند لەپەرۆشیان بۆ سەركەوتن لەپرۆسەی هەڵبژاردن و كاندیدەكانی یەكێتی، ئەوەشی وت: بۆیە هیمەت و دڵگەرمی ئێوە بۆ سەرخستنی یەكێتیەو جۆشدانە بەگیانی پتەوی و یەكڕیزی یەكێتی بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی وڵات.
 
پاشان  سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: خانەقین مێژوویەكی دوورو درێژی هەیە لە خەباتی كوردایەتی و شۆڕش، لەو پێناوەشدا قوربانی زۆریداوە، بۆیە شایستەی بەپارێزگا بوونە، هەروەها باسی لە بارودۆخی عیراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی بە تایبەت كردو تیشكی خستەسەر ئەو هاوكێشە سیاسیانەی ناوچەكەو ئاماژەیكرد بەدروستكردنی خەندەق لەسەر سنورو كاریگەریەكانی  لەسەر  هەستی نەتەوایەتی.

هاوكات  عادل موراد بەوردی تیشكی خستەسەر درەنگ پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان  و رێكەوتن ئەنجامدانی،  هەر لە چوار چێوەی قسەكانیدا باسی لە دووبارە جۆشدانەوە بەگیانی پتەوی یەكێتی و هێنانە پێشەوەی گەنجان و بەشداری پێكردنیان لەپرۆسەی سیاسی و بوارەكانی تری ژیانكردو بەپێوستیەكی مێژووی زانی لە پێناو بەرژەوندی گشتی میللـەتەكەمان و ئاوەدانی و گەشەپێدانی زیاتری وڵات، پشتگیری و پشتیوانی بۆ سەرخستنی لیستی ئاشتی كوردستانی و كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتكردەوە.

PUKmedia دیار جەوهەر - خانەقین

 

276232242014_10.jpg

 

 

426232242014_12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket