riklam

نوێكراوه‌ته‌وه‌.. پارتی و كۆمه‌ڵ رێكه‌وتنی كابینه‌ی نوێیان ئیمزاكرد

kurdistani 07:27 PM - 2014-04-17
كۆمەڵ بەدوو وەزیر بەشداری حكومەتی داهاتوو دەكات

كۆمەڵ بەدوو وەزیر بەشداری حكومەتی داهاتوو دەكات

وەفدی دانوستكاری نێوان پارتی و كۆمەڵ كۆبوونەوەو لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ و دابەشكردنی پۆستەكان رێكەوتنیان ئیمزاكرد.

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی نێوان وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كۆتایهات، دواتریش نوێنەرانی ئەو دوو حزبە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان بەست.
لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا هەریەك لە فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و ستار عەبدولمەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی روونكردنەوەیان لەوبارەیەوەدا.

ستار عەبدولمەجید وتی: لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت گەیشتینە رێككەوتن و رێككەوتنەكەشیمان ئیمزاكرد، وەك كۆمەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگەمان پێدەدرێت لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمدا.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket