riklam

خویندكارانی پەیمانگای هونەرەجوانەكان خوێندنی ئۆنلاین رەتدەكەنەوە

کوردستان 11:46 AM - 2021-04-21
.

.

خویندكارانی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كفری خوێندنی ئۆنلاین رەتدەكەنەوە و رایدەگەیەنن، وانەكانیان كردارییە و بەهیج شێوەیەك لە گەڵ خوێندنی ئۆنڵاین ناگونجێ.

ئەمڕۆ 21-4-2021، ژمارەیەك لە نوێنەری بەشەكانی شانۆ و مۆسیقا و شێوەكاری لەخویندكارانی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كفری لە بەردەم پەیمانگاكە گردبوونەوە و خوێندنی ئۆنلاینان رەتكردوە و ڕاگەیاند: خوێندن لەپەیمانگای هونەرەجوانەكان كردارییە و بەهیج شێوەیەك لە گەڵ خوێندنی ئۆنڵاین ناگونجێ و دروست نییە بۆیە بایكۆتی دەوام دەكەن و داوای دەوامی ئاسایی ناو هوڵ و پۆل دەكەن.

 لەو باریەوە یوسف عوسمان نوێنەری خویندكارانی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كفری بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەوان چاوەڕیی كردنەوەی دەوامی ئاسایی و گەڕانەوەی دەرماڵەی مانگانە بوون نەك خویندنی ئۆنلاین كە لەڕووی ئابوورییەوە بارگرانییە بۆ سەر خوێندكاران و كەسوكاریان، بۆیە بەهەموو شێوەیەك ڕەتی دەكەنەوە.

PUKmedia حەیدەر زەنگەنە-كفری

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket