به‌رپرسیارێتی هه‌ڵه‌ی ناو یاسای بودجه ده‌خرێته ئه‌ستۆی په‌رله‌مان
ریپۆرتاژ 07:09 PM - 2021-04-20.
شاره‌زایه‌كی یاسایی بوونی هه‌ڵه له‌ناو یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی 2021 ئه‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بڵاوكردنه‌وه‌شی له‌رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی به ئابروچوون بۆ مێژووی رۆژنامه‌كه‌و مێژووی بڵاوكردنه‌وه ناوزه‌ند ده‌كات.
جه‌مال ئه‌سه‌دی، شاره‌زای بواری یاسایی له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌ناو خشته‌و ده‌قه‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2021دا هه‌یه‌و له‌رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌راورد به‌وێنه‌یه‌كی تری یاساكه، به‌ئابروچوون بۆ مێژووی رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی داده‌نرێت،
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن ده‌كرێت یاسایه‌ك بڵاوبكرێته‌وه‌و جیاوازی دارایی له‌نێوان دوو وێنه له‌یاساكه دروست ببێت، به‌شێوه‌یه‌ك بڕی ئه‌و جیاوازییانه بگاته نزیكه‌ی 35 تریلیۆن دینار.
ئه‌سه‌دی جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكرێت و سه‌رچاوه‌ی ناردنی وێنه‌ی یاسای بودجه بۆ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی ئاشكرا بكرێت، ئه‌وه‌ش ئاشكرا بكرێت كه ئاخۆ ئه‌و وێنه‌یه‌ی نێرراوه خۆی هه‌ڵه‌ی تێدابووه یاخود هه‌ڵه له‌خشته هاوپێچه‌كاندایه، ئاماژه‌شیدا به‌رپرسارێتییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
شاره‌زاكه‌ی بواری یاسا دووپاتیشی كرده‌وه كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕه‌سمی داوای لێبووردن بكات و روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵانه بدات كه‌له‌ناو یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی‌دا دروستبووه، وتیشی: پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێش ناردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، یاساكه له‌فلته‌ر بدات و ووردبینی تێدا بكات.
راشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی یاسا، ئه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه یاساییه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه یاساكه چۆته بواری جێبه‌جێكردن، ئاماژه‌شیدا كه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان له‌رۆژنامه‌ی وه‌قائیع بڵاوبكاته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ، ئاماژه‌ی دابوو به هه‌ڵه‌كانی ناو خشته‌و ده‌قه‌كانی بودجه‌ی گشتی 2021 ی رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی، به‌مه‌به‌ستی چاككردنیشی، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه، راشیگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه، پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی له‌دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه، ووردبینی بۆ یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی ساڵی 2021 كردبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستیكردووه به پرۆسه‌ی ووردبینی بۆ یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ژماره (23)ی ساڵی 2021 كه له‌رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عیراقی ژماره 4625 ی رۆژی 12ی نیسانی 2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌شیدا كه ئه‌وان تێبینی ئه‌و هه‌ڵانه‌یان كردووه كه‌له‌ناو خشته‌و ده‌قه‌كاندا هاتبوو، دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه تاوه‌كو به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی (یاسای ژماره (78)ی ساڵی 1977ی سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه له‌رۆژنامه ره‌سمییه‌كاندا) به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی راستكردنه‌وه‌كان ده‌ربكه‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07