riklam

پێشمەرگە: ئەمریكاو هاوپەیمانان ڤاكسینمان بۆ دابین ناكەن

کوردستان 06:03 PM - 2021-04-18
.

.

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە لەلایەن ئەمریكاوە هیچ جۆرە ڤاكسینێك بۆ هێزی پێشمەرگە دابین كرابێت و دەشڵێت: داوامان لەهاوپەیمانان كردووە ڤاكسین بۆ هێزەكانمان دابین بكەن، بەڵام تا ئێستا وەڵامنەدراوینەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو باسی لەوەسكردوە كە لەچەند كەناڵێكی میدیایی هەواڵی دابینكردنی ڤاكسینی كۆڕۆنا بۆ لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوبوەتەوە كە گوایە لەلایەن ئەمریكاوە دابین كرابێت، درزگار عەلی بەڕێوەبەری كاروباری پزیشكی وەزارەتی پێشمەرگە، دەڵێت: بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابین كردنی ڤاكسین لەلایەن ئەمریكاوە لە چەندین ماڵپەڕو كەناڵی میدیایی، بۆ لیوا تایبەتەكانی وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵێكی ناڕاستە.

بەڕێوەبەری كاروباری پزیشكی وەزارەتی پێشمەرگە رونیشیكردوەتەوە: سەرچاوەی رەسمی كاروباری تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئێمەین و لەوبارەیەوە هیچ هەواڵێكمان پێنەگەیشتووە، هەر چەندە ئێمە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پزیشكی، داوامان لە هاوپەیمانان كردووە، بۆ ئەوەی ڤاكسین دابین بكەن بۆ هێزەكانمان، بەڵام تا ئێستا ئەم داوایە وەڵامنەدراوەتەوە، هەركاتێك وەڵامێكی ئەرێنیمان وەرگرت و ڤاكسینمان بەدەست گەیشت، ئەو كات بۆ كەناڵەكانی میدیا وخوشك و برا پێشمەرگەكانمان رایدەگەیەنین، جگە لەمە ئەوەی لەماڵپەڕو كەناڵەكانی میدیا بڵاوكراوەتەوە دورە لەراستیەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket