riklam

گه‌رمیان.. ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 كراوه

کوردستان 09:31 AM - 2020-07-08
.

.

وابڕیاره‌ له‌ڕۆژی 11-7-2020  تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 به‌ڕێوه‌بچێت له‌هه‌رێمی كوردستان و گه‌رمیان ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

عه‌باس عادل محه‌مه‌د  لێپرسراوی ته‌كنیكی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ڕایگه‌یاند: ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ به‌ڕێكاری ته‌ندروستی بۆ هه‌ر خوێندكارێك یه‌ك مه‌تر به‌ینیان بێت مامۆستایان ئاماده‌ كردووه‌ یه‌ده‌كیشیان داناوه‌ بۆ هۆڵه‌كان.

به‌پێی به‌دواداچونێكی PUKmedia له‌ گه‌رمیان 6000 هه‌زار خوێندكار تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن واتا له‌ قه‌زای كه‌لار- كفری – خانه‌قین.

- (588) چاودێر بۆ هۆڵه‌كان.

- قه‌زای كه‌لار وێژه‌یی (1867) خوێندكار.

زانستی (3229) زانستی.

هۆڵی ئه‌زمونی زانستی (62) هۆڵ.

ژماره‌ی هۆڵی وێژه‌یی (43) هۆڵ.

قه‌زای كفری (358) وێژه‌یی.

(5) هۆڵ وێژه‌یی.

(547) خوێندكاری زانستی.

(8) هۆڵی زانستی.

خانه‌قین (201) خوێندكار وێژه‌یی.

(5)هۆڵ.

(440) خوێندكار زانستی.

(8) هۆڵ.

كۆی گشتی وێژه‌یی (2426 خوێنكار).

كۆی گشتی زانستی (4225 خوێندكار).

PUKmedia زمناكۆ یه‌حیایی

100 (1).jpg

100 (3).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket