riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: سامان گەرمیانی وەک قارەمانێک بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکان

ی ن ک 01:43 PM - 2024-05-06
سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای هەڤاڵ سامان گەرمیانی PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای هەڤاڵ سامان گەرمیانی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٥/٦، لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەرو سەرکردەی خەباتی کوردایەتی سامان گەرمیانی-یان کرد .

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت پێگەی هەڤاڵ سامان گەرمیانی-یان لە شۆڕش و خەباتی چەکداری گەلی کورد بەرز نرخاند کە وەک یەکێک لە قارەمانەکانی سەرەتای شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵی گرنگی گێڕاوەو بەشێک بوو لە سەرکەوتنەکان؛ ئەمڕۆ ئێمە بە شانازییەوە ئەو مێژووە بەبیردێنینەوە و بەڕێزەوە لە هەموو ئەو سەرکردەو شۆڕەسوارانە دەڕوانین کە لە خەباتی سەختی کوردایەتی شانیان دایە بەر و بوونە سەرمەشقی جۆشدانەوەی گیانی مقاوەمەت و بەرگری کردن هەڤاڵ سامان گەرمیانیش یەکێکە لە نموونەی ئەو سەرکردەو فەرماندە دڵسۆزانە .

لەبەرامبەردا سامان گەرمیانی جەختیکردەوە کە هەمیشە یەکێتی بوونیان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک و هێنانەدی ئامانجە باڵاکان بووە کە ئەمڕۆش بەهەمان رێبازو بیڕوباوەڕی سەرۆک مام جەلال و خوێنی شەهیدەکانمان درێژە بە خەبات ئەدەین و لە خزمەتی گەلەکەماندا دەبین .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket