riklam

سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیر دەكرێت

کوردستان 01:02 PM - 2020-07-07
.

.

ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات كە تەمەنی 19 ساڵە و كەسێكی دیكەی بە چەكی كڵاشنكۆف كوشتووە.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی كە كۆپییەكی بۆ PUKmedia نێردراوە راگەیەنراوە: لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی جێبەجێ كردنی یاساو دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هەر جۆرە تاوانێك، لەڕۆژی 6/7/2020 تۆمەتبارێك لەسلێمانی بەناوی ( م ، ن ، م ) لەدایكبووی ساڵی ( 2001) ، ڕەگەزی نێر، هەستاوە بەكوشتنی كەسێك بەچەكی جۆری كڵاشنكۆف بەناوی ( م ، ع ، ف ) تەمەنی لەنێوان 35 بۆ 40 ساڵیدایە و لە ڕەگەزی نێرە، پاشان خۆی رادەستی ئاسایشی بازگەی سلێمانی ـ عەربەت كرد.

ئاماژە بەوەشدراوە: دوای دەستگیر كردنی بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عیراقی , دانی نا بە تاوانەكەیدا و كێشەی كۆمەڵایەتیان هەبووە،  لێكۆڵینەوە لەكەیسەكەی بەردەوامە.

PUKmedia راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket