riklam

ژنه‌ هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا

جیهان 03:13 PM - 2020-07-05
.

.

دوای مانه‌وه‌ی زیاتر له‌ مانگ و نیوێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی توشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌م به‌یانییه‌ ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عه‌ره‌ب، ره‌جا جه‌داوی گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌مڕۆ 5-7-2020، میدیاكانی میسر له‌زاری كچه‌یه‌كه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستدانی ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عه‌ره‌ب ره‌جا جه‌داوی بڵاوكرده‌وه‌.

جه‌داوی كه‌ ته‌مه‌نی 82 ساڵ بوو، ماوه‌ی مانگ و نیوێكه‌ تووشی كۆرۆنا بووه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئیسماعیلیه‌ی میسر خه‌وێنرابوو.

ره‌جا جه‌داوی، له‌ ساڵی 1938 له‌دایك بووه‌، له‌ ساڵی 1958 به‌ شاجوانی میسر هه‌ڵبژێردرا. سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری به‌ نمایشكردنی جلوبه‌رگ ده‌ستی به‌ كار كردووه‌ و دواتر به‌شداریی سه‌دان دراما و شانۆ و فیلمی كردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

4555454.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket