riklam

داهاتی بەندەری ئوم قەسر لە حوزەیراندا 20 ملیار دینار بووە

ئابوری 11:32 PM - 2020-07-04
.

.

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، داهاتی بەندەری ئوم قەسر لەمانگی حوزەیراندا زیاتر بووە لە 20 ملیار دینار. پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، تەنها یەك لەسەر دەی داهاتی دەروازە سنورییەكان دەچێتە خەزێنەی دەوڵەتەوە.

دەستەی دەروازە سنورییەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی ماددەكانی خۆراك‌و دەرمان‌و بەروبومی كشتوكاڵی سفر كراوەتەوە، بەڵام داهاتی بەندەری ئوم قەسری ناوەراست لە مانگی حوزەیراندا 20 ملیار‌و 51 ملیۆن‌و 296 هەزار دینار بووە.

هاوكات (عەبدولڕەحمان مەشهەدانی) پسپۆڕی ئابووری عیراقی دەڵێت، گەندەڵیەكی زۆر لە دەروازە سنورییەكان دەكرێت، بەجۆرێك لەدوای ساڵی 2003وە تائێستا نزیكەی 100 ملیار دۆلار لە دەروازە سنورییەكانی عیراق بەهەدەر دراوە‌و نەهاتۆتە نێو خەزێنەی گشتییەوە.

 

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket