riklam

ئاماری كوشتن و گیانله‌ده‌ستدان له‌گه‌رمیان

کوردستان 12:03 PM - 2020-07-02
.

.

به‌پێی به‌دواداچوونێكی PUKmedia، دوای ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرِۆنا له‌گه‌رمیان رووی له‌زیادبوون كردوه‌، تائێستا 15كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زۆری ئه‌وكه‌سانه‌ش نه‌خۆشی درِێژخایانیان هه‌بووه‌و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 60بۆ70ساڵان بووه‌ .

هه‌روه‌ها به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ رِێژه‌ی خۆكوشتن له‌گه‌رمیان زیادیكردوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 11  كه‌س كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رووداوی جۆراوجۆر 18كه‌س مردون و 4 حاڵه‌تی كوشتنیش هه‌بووه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ كۆچی دواییان كردوه‌، به‌ڵام 66  كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی دواییان كردوه‌و تۆمار كراون له‌و رێژه‌یه‌ش ته‌نها 15 كه‌سیان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌.


PUKmedia / زمناكۆ یه‌حیایی.. گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket