riklam

لەبارەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12 روونكردنەوە دەدرێت

کوردستان 09:56 AM - 2020-07-01
.

.

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكانی وەزارەتی پەروەردەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەواڵی دواخستنی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دوورە لە راستییەوە و داواكارین مامۆستایان و خوێندكاران بریارەكانی وەزارەت لە كەناڵە میدیاییە رەسمییەكانی وەزارەتەوە وەربگرن.

دەقی روونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكانی وەزارەتی پەروەردەوە :

دوێنێ شەو 30-6-2020، هەندێك پەیج نوسراوێكی شێوێندراو و تەزویریان بەناوی وەزارەتمان بڵاوكردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی ، بەهەموو لایەك رادەگەیەنین ئەو نووسراوە راست نییە، داواكارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و خانەوادەكانیان هەواڵ و بریارەكانی وەزارەت لە كەناڵە میدیاییە رەسمییەكانی وەزارەت وەربگرن كە بریتین لە كەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی رەسمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك كە ناسێنراوە لەلایەن كۆمپانیای فەیس بووك . دەربارەی ئەو پەیج و ئەكاونتە فەیكانەش كە هەواڵی نادروست بڵاودەكەنەوە و كاریگەری خراپ لەسەر دەرونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ روبەرووكردنەوەیان بە دادگاكان.

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان ـ وەزارەتی پەروەردە

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket