riklam

سبەینێ وەفدی هەرێم دەچێتە بەغدا

کوردستان 07:15 PM - 2020-06-22
.

.

سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە سەرپەرشتی كۆبوونەوەی تایبەت بە دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیان كردو تێیدا گفتوگۆ دەربارەی دەرئەنجامی دانوستان و چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور كرا بۆ گەیشتن بە ئەنجام و رێككەوتن بەئاڕاستەی دابینكردنی ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا حكومەتی هەرێم ئامادەیی بۆ چارەسەری كێشەكان دەربری بە شێوەیەكی بنەڕەتی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و جێبەجێكردنی پابەندبوونەكانی بەرامبەر بە دابینكردنی ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی رێككەوتنێكی گشتگیر كە ئەرك و لێپرسراویەتییەكانی هەر لایەك دیار بێت و جێی ڕەزامەندی هەردوولا بێت.

 هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا سبەی وەفدی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی بەغدا بكات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket