له‌ساڵیادی کۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین شێخ بایز تاڵەبانی دا
ی.ن.ک 09:20 PM - 2020-06-21.
رۆژی 21-6-2018 دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، تێكۆشه‌ری دێرین بایز تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ده‌زگای چاودێری و دارایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و وه‌زیری پێشووی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد‌و هه‌ر هه‌مان رۆژ ته‌رمی تێكۆشه‌ر بایز تاڵه‌بانی له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی_ه‌وه به‌ره‌و گۆڕستانی راپه‌رین له سلێمانی به‌ڕێكراو به‌خاكسپێردرا.
كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی بایز تاڵه‌بانی...
بایز سه‌عید محه‌مه‌د عه‌بدولغه‌نی تاڵه‌بانی له ساڵی 1944 له گوندی باداوی سه‌ر به ناحیه‌ی له‌یلانی پارێزگای كه‌ركوك له‌دایكبووه.
هه‌ر له‌و گونده چوه‌ته به‌ر خوێندن و دواتر له ساڵی 1956 دا له شاری كه‌ركوك درێژه‌ی به خوێندن داوه‌و قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌و شاره ته‌واو كردووه.
له ساڵی 1958 كاتێك كه خوێندكاری ناوه‌ندیی موسه‌للای كه‌ركوك بووه چۆته ناو كاری سیاسی و په‌یوه‌ندی به رێزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردوه‌و دواتر له ساڵی 1965 په‌یوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه.
بایز تاڵه‌بانی له ساڵی 1968 به كارمه‌ند له شاره‌وانی كه‌ركوك دامه‌زراوه‌و دوای دوو ساڵ گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌شغالی هه‌ولێرو له ساڵی 1970 دا بوه‌ته لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان.
له ساڵی 1972 جارێكی تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌شغالی كه‌ركوك كاری كردووه, له ساڵی 1973دا بوه‌ته لێپرسراوی لقی به‌غدای یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی سكرتارییه‌ت و هه‌ر ئه‌و ساڵه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له دارۆ شێخ نوری و عه‌بدولره‌زاق عه‌زیزو ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی و جه‌مال حه‌كیم به‌شداری كردووه له فێستیڤاڵی جیهانی لاوان له ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات.
بایز تاڵه‌بانی له ساڵی 1974 دا دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان كورد‌و حكومه‌تی عیراق له ناوچه‌ی چۆمان بۆته پێشمه‌رگه‌و دوای هه‌ره‌سی شۆڕش.
له ساڵی 1975 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و دواتر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی رومادی دوورخراوه‌ته‌وه, دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌شغالی گشتی و له ساڵی 1990 دا گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری ناسرییه‌ی باشووری عیراق.
بایز تاڵه‌بانی له ساڵی 1991 دا داوی راپه‌ڕین گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و په‌یوه‌ندی به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كردووه‌و له ساڵی 1994 بوه‌ته ئه‌ندام له كۆمیته‌ی پێنجی فه‌رمانبه‌ران.
له 1995 دا بوه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان و دوای ساڵێك به‌هه‌مان پله گواستراوه‌ته‌وه بۆ مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی و هه‌مان ساڵ بۆته ژمێریار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌شغالی سلێمانی.
بایز تاڵه‌بانی له ساڵی 1997 به‌دواوه رۆڵێكی پیشه‌نگی هه‌بووه له دامه‌زراندنی چه‌ند ده‌زگایه‌كی داراییدا, له‌وانه ده‌زگای چاودێری دارایی ئیداره‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بووه سه‌رۆكی دیوانی ده‌زگاكه, هه‌روه‌ك له ساڵی 2001 دا ده‌زگای چاودێری دارایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشی دامه‌زراندو بۆ ماوه‌یه‌كیش لێپرسراویه‌تی ئه‌و ده‌زگایه‌ی گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.
له ساڵی 2002 دا پۆستی وه‌زیری دارایی و ئابووری له ئیداره‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه, هه‌روه‌ك له كابینه‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمیشدا وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بووه‌و له‌وماوه‌یه‌دا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له پێشخستنی كه‌رتی ئابووری هه‌رێم.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2014 دا به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین كراوه. له رۆژی 21ی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 و له دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا دواجار له شاری سلێمانی ماڵئاوایی له خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانی كرد‌و به‌ره‌و دونیای نه‌مری به‌ڕێكه‌وت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
04:57 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
06:23 PM - 2024-05-06
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
12:17 PM - 2024-05-06
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
01:42 PM - 2024-05-05
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06 -
گومان بەسەر ئاگرەكەی قەیسەریدا زاڵ دەبێت
کوردستان 03:40 PM - 2024-05-06 -
مەکتەبی سکرتارییەت: سامان گەرمیانی وەک قارەمانێک بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکان
ی ن ک 01:43 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06