riklam

عیراق نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی هه‌ره‌سهێنانی ته‌ندروستی

عیراق 04:54 PM - 2020-06-21
.

.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عیراق نه‌گه‌یشتۆته‌ قۆناغی هه‌ره‌سهینانی سیستمی ته‌ندروستی و ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا سروشتییه‌.

غایب ئه‌لعمیری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: عیراق نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی هه‌ره‌سهینانی سیستمی ته‌ندروستی و تائیستا كۆنترۆڵ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دا ماوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌سروشتی داده‌نریت به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ندیك له‌وڵاتانی دراوسی.

رایگه‌یاند: یه‌كیك له‌ كارگه‌كانی دروستكردنی ده‌رمان له‌عیراق داوای دروستكردنی چاره‌سه‌ره‌ روسیه‌كه‌ی كردووه‌ و ئه‌و ده‌رمانه‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌خریته‌ نیو دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیه‌كانی عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ نوی نیه‌ و پیشتر له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن روسیاوه‌ په‌ره‌ی پیدراوه‌ و بریتیه‌ له‌دژه‌ ڤایرۆس و پیكهاتووه‌ له‌دوو مادده‌ و ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ له‌روسیا تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووانی كۆرۆنا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket