riklam

زاخۆ.. سوپای توركیا چەند گوندێك بۆردومان دەكات

کوردستان 12:38 AM - 2020-06-21
.

.

لەدرێژەی پەلامارو بۆردومانەكانی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان، چەند گوندێكی سنوری قەزای زاخۆ بۆردومان دەكرێن.

پەیامنێرمان لەوبارەیەوە رایگەیاند: ئەمشەو جارێكی تر فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا بۆردومانی گوندەكانی  سەربە قەزای زاخۆیان كردوە.

وتیشی: بۆردومانەكە گوندی ئێسف ئاغا و كۆمەڵگەی بێرسیڤی گرتووەتەوەو چەندین دەنگی بەهێزی یەك لەدوای یەك بیستراوە.

لەبارەی زیانەكانەوە ووتی: هێشتا زیانەكان نەزانراون.

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket