riklam

كه‌لار.. هاووڵاتیه‌ك به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان 09:03 PM - 2020-06-20
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان كه‌ ئه‌مڕۆ 20-6-2020، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ له‌گوندی هه‌رده‌یی سه‌ربه‌ناحییه‌ی شێخ ته‌ویله‌وه‌ ته‌رمی هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی (ئه‌مید حسین حه‌سه‌ن ) له‌دایكبووی 1986 هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.

به‌وته‌ی كه‌سووكاری ناوبراو خێزانداره‌و ده‌ستكاری چه‌كی كردوه‌ له‌جۆری(كڵاشكۆف) له‌ئه‌نجامدا فیشه‌كی له‌ده‌ست ده‌چوه‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كێكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لاركراوه‌و پۆلیسیش ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌ له‌سه‌رچۆنێتی ڕوداوه‌كه‌.


PUKmedia ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket