riklam

عیراق سیستەمی ئەلیكترۆنی جێبەجێ‌ دەكات

عیراق 10:36 PM - 2020-06-18
.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە خالید بەتال نەجم وەزیری پلاندانانی عیراق ئەوەی ئاشكرا كرد كە وەزارەتەكەیان كار لەسەر ئەوە دەكات لە رێگەی سیستەمێكی ئەلیكترۆنییەوە زانیاری لەسەر هاووڵاتیان كۆبكاتەوە و دواتر  بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی پارێزگاكاندا دابەشی بكات.

ئەمڕۆ پێجشەممە بەتال لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن رایگەیاند كە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتیدا كۆبۆتەوە و بەنیازن پرۆژەیەك لەسەر ئەركی بانكەكە جێبەجێ‌ بكەن كە تێیدا توێژینەوەیەك لەسەر لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا بكەن.

لەو بارەیەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتیدا كردووە كە سیستەمێكی ئەلیكترۆنی دروست بكەن و پاشان دابەشی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی بكرێت و بە وەزارەتی تەندروستی و دەستەی ناوەندیی ئامار ببەسترێتەوە.

بەتال روونیشی دەكاتەوە كە وەزارەتەكەی بەنیازە لەڕێگەی ئەو سیستەمەوە زانیارییە تایبەتەكان لەسەر لەدایك بوون و مردن تۆمار بكرێت، تاوەكو ئەو زانیارییانە لەلای دەزگای ناوەندیی ئامار هەبێت و ئەوەش خزمەتێكە بە بواری پلاندانان لە كەرتی تەندروستی و هەروەها بووژاندنەوەی بەردەوامی كەرتە جیاوازەكانی تر.  

لەلایەكی تریشەوە، وەزیری پلاندانان رایگەیاند كە لەئێستادا لەلایەن كۆمپانیایەكی توركییەوە كار بۆ دروستكردنی دوو نەخۆشخانەی 400 قەرەوێڵەیی لە هەردوو پارێزگای نەجەف و كەربەلا و دوو نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی لە قەزای حەدیسە و هیت  دەكرێت.

وەزیری پلانادان داواشی كردووە كە پەلە لەتەواوكردنی ئەو پرۆژانە بكرێت.

PUKmedia  ئاژانسی هەواڵەكانی عیراق

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket