riklam

نه‌خۆشخانه‌ی هیوا داناخرێت

کوردستان 02:02 PM - 2020-06-17
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی گێر و كێشه‌ بوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام داناخرێت و له‌سه‌ركاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.

د.دۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كه‌ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌يه له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ بایكۆت بكات و ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك داناخرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا وتیشی: تا ئێستا خانه‌واده‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هاوكاری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامن له‌ هاوكاریكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌.

وتیشی: 6 كارمه‌ند و دوو پزیشكیان به‌هۆی تووشبوون به‌ كۆرۆنا كه‌ره‌نتینه‌ كراون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket