riklam

توشبوانی كۆرۆنا 8 ملیۆنی تێپه‌ڕاند

جیهان 09:42 AM - 2020-06-16
.

.

به‌پێی نوێترین ئامار، له‌هه‌موو جیهاندا هه‌تا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 16-6-2020، زیاتر له‌ 8 ملیۆن كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئاماره‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌هه‌موو جیهاندا 8 ملیۆن و 118 هه‌زار و 908 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ك 4 ملیۆن و 231 هه‌زار و 648 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 439 هه‌زار و 204 توشبووش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌هه‌رێمی كوردستانیش كۆی گشتی تووشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 گه‌یشتوه‌ته‌ 2473 تووشبوو، له‌نێویاندا 54 مردن هه‌یه‌ و 1036 نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 1383 نه‌خۆشیش له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket