riklam

ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی كارمه‌نده‌كه‌ی هاتوچۆی كه‌لار ده‌كات

کوردستان 04:21 PM - 2020-06-11
.

.

بەیانی ئەمڕۆ (١١ی حوزەیران) سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەئامادەبونی جێگری بەڕێوەبەری ھاتوچۆی گەرمیان، پێشوازی لەو کارمەندەی ھاتوچۆی گەرمیان کرد کە لەچەند رۆژی رابردوو لە شاری کەلار لەکاتی ئەرکدا ھێرشکرایە سەری و بریندار کرا.

 

سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، نیگەرانی خۆی لە ھێرشی سەر کارمەندەکەی ھاتوچۆ دەربڕی و ھیوای تەندروستی باشی بۆ خواست.

ھاوکات، پەیامی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی گەیاندە کارمەندەکەی ھاتوچۆ کە تیایدا پشتیوانی کردوەو خۆی بە داکۆکیکاری مافەکانی زانیوە، دوپاتیشیردوە، بۆ ئەو مەبەستە لە رۆژی روداوەکەوە لەسەر ھێڵە.

 

ووتیشی، ئێوەی پۆلیسی ھاتوچۆ لە پێناو سەلامەتی ھاوڵاتیان و جێبەجێکردنی یاسا لە ئەرکدان و ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان ئەوپەڕی پشتیوانی ئێوە دەبین و داکۆکی لە مافەکانتان دەکەین.

 

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاند، ئەو ھێرشەی کراوەتەسەر ئێوەکارێکی ناڕەواو نا شارستانیە و ئێمە دژی ھەر ھێرشێکی ناڕەوای لەم چەشنە دەوەستینەوە و ھیواش دەخوازین دادگا سزای ھەموو ئەو کەسانە بدات کە ھێرش دەکەنە سەر ھەر کامەندێکی حکومەت لە ھەر کوێ بێت، ئەوەش لە پێناو دوبارە نەبونەوەی ئەم حاڵەتانە.

 

لای خۆیەوە، ئەدیب محەمەد کارمەندەکەی ھاتوچۆ سوپاسی ھەڵوێستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ بەدەمەوە ھاتن و داکۆکیکردن لە مافەکانی و دواتر باسی لە چۆنیەتی روداوەکە کرد و ئەوەی خستەڕوو، ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و چاوەڕوانی بڕیاری دادگایە لەسەر کەیسەکە.

 

PUKmedia فۆتۆ: کاوە جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket