riklam

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ گەنجانی کفری کۆبوەوە

کوردستان 04:19 PM - 2020-06-11
.

.

ئەمڕۆ (١١ی حوزەیران) بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای کفری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجانی شاری کفری کۆبوەوە.

 

لە سەرەتای کۆبونەوەکە، جەلال شێخ نوری قایمقامی قەزای کفری، تیشکی خستەسەر کێشە و گرفتەکانی کفری و پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکانی گەنجانی کفری دوپاتکردەوە و داوایکرد، ئیدارەی گەرمیان کار لەسەر جێبەجێکردنی یاداشتی گەنجانی کفری بکات.

 

گەنجانی کفری لە کۆبونەوەکەدا، یاداشتێکیان خستەڕوو، تیایدا کۆمەڵێک داواکاریان لە پێناو بەرژەوەندی قەزای کفری و گەشەپێدانی ئەو شارە خستەڕوو.

 

لە یاداشتەکەدا، چەندین خاڵی وەک، داواکاری ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت لە قەزاکە و گرنگیدان بە کەرتی گەشتوگوزار و پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکانی کفری و کارکردن بە پترۆدۆلار بۆ کفری و کردنەوەی کۆلێژ لە کفری و کردنەوەی پرۆژەی پیشەسازی و کردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرت و چەندین داواکاری دیکەیان خستەڕوو.

 

لای خۆیەوە، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وێڕای ئەوەی پشتیوانی تەواوی داواکارییەکانی گەنجانی کفری کرد و رونکردنەوەی پێویستی لەسەر داواکارییەکان خستەڕو، رایگەیاند، کە جێبەجێکردنی بەشێکی زۆریان پەیوەندی بە حکومەتی ھەرێمەوە ھەیە و بەڵام ئیدارەی گەرمیان دەیەگەیەنێتە بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و داکۆکیان لەسەر دەکات.

 

ھاوکات، ھەر لە کۆبونەوەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا بە کارکردن لەسەر جێبەجێکردنی بەشێک لە داواکارییەکان کە دیارترینیان، کردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی کفرییە کە ئیدارەی گەرمیان کاری لەسەر جێبەجێکردنی کردووە و بەم زوانەش بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپورتەوە سەردانی کفری دەکات و قایمقامیەتی کفری شوێنی بۆ دابیندەکات.

ھەروەھا، پرۆژەی خانوی وەبەرھێنانیش بۆ چین و توێژەکان، ئیدارەی گەرمیان ھەموو رێکارەکانی تەواو کردووە و بەم زوانە و دوای رێککەوتن لەسەر نرخ و کوالێتی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

سەبارەت بە بوژانەوەی کەرتی تایبەت لە کفری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتی، ھەر سەرمایەدارێک بیەوێ پرۆژەی کەرتی تایبەت لە کفری ئەنجام بدات لە بواری وەبەرھێنانی پیشەسازی، گەشتوگوزار و بوارەکانی تر بە مەرجێک دەستی کار بێنێتە کفری و خزمەت بە خەڵکی شارەکە بکات ئەوا ئێمە لە چوارچێوەی یاسادا ئەوپەڕی کار ئاسانی بۆ دەکەین.

 

PUKmedia فۆتۆ: کاوە جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket