riklam

سەرۆكایەتی یەكێتی:لالە حەمە سەنگەری پێشمەرگەیەكی ئازاو خۆنەویست بوو

پرسەنامە 01:16 PM - 2020-06-11
.

.

سەرۆكایەتی یەكێتی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و فەرماندەی قارەمان لالە حەمە سەنگەری پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەكەی كردوەو دەڵێت: خوالێخۆشبوو پێشمەرگەیەكی ئازاو خۆنەویست و هەمیشە لەبەرەی گەل بوو، بەم كۆستە بۆشاییەكی گەورە لەڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دروست دەبێت. 

بنەماڵەو كەسوكاری تێكۆشەر و فەرماندەی قارەمان لالە حەمە سەنگەری.

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین لالە حەمە سەنگەریمان پێ گەیشت. داواكارین خوای گەورە سەبوری ئێمەو بنەماڵەكەی و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی بدات. 

هاوبەشی خەمتانین و پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێ رادەگەیەنین. خوالێخۆشبوو پێشمەرگەیەكی ئازاو خۆنەویست و، هەمیشە لەبەرەی گەل بوو، بەم كۆستە بۆشاییەكی گەورە لەڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دروست دەبێت.

دواناخۆشیتان بێت و روحی كۆچكردووش بۆ هەمیشە شادبێت.

سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket