ئه‌ڵمانیا ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی تا مانگی ئاب درێژكرده‌وه
جیهان 09:13 PM - 2020-06-10.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2020 حكومه‌تی ئه‌ڵمانی له‌پێناوی پاراستنی گیانی هاوڵاتیه‌كانیدا له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسی كۆرۆنا تامانگی ئابی داهاتوو ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ 160 وڵات به‌ڕه‌چاوكردنی هه‌ندێك گه‌شت بۆ ئه‌و ولاتانه‌ی كه‌ڤایرۆسه‌كه‌یان تیا سنووردار كراوه درێژكرده‌وه، ئه‌مه جگه له‌په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕێكاره‌كانی تێست و به‌دواداچوون وئه‌و كاره پێویستانه‌ی كه‌له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كانیدا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌ڵمانیا له‌كاتێكدایه كه‌ڕێكاره‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر هاوڵاتیان سوك كراوه‌و به ڕێنمایه‌كی چروپڕودسپلینی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان مۆله‌تی كردنه‌وه‌ی بازاڕ‌و ماركێت و كافتریاكانیان داوه.
حكومه‌تی ئیتیحادی ئه‌ڵمانیا ئه‌و بڕیاره‌شی هه‌ڵوه‌شانه‌وه كه ده‌بوایه له 15ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ 29 ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی گه‌شته‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێبكاته‌وه.
هه‌ر به‌پێی بڕیاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ هۆشداریشیان داوه‌ته هاوڵاتیان تا به‌پاپۆڕ سه‌فه‌ر نه‌كه‌ن ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌قه‌ده‌غه‌شیان له‌سه‌ر نیه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌شته ده‌ریایه‌كانی چه‌ندین وڵات دا.به‌پێی ئه‌م هۆشداریه گه‌شتیاری ئه‌ڵمانی ناتوانێ بۆ گه‌شت و پشووی هاوینه بچنه توركیا‌و تونس و مه‌غریب و میسر ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گورزێكی گه‌وره‌یه بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزاری ئه‌ڵمانی و ئه‌و وڵاتانه‌ش.
له‌بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیدا ئه‌وه‌ش هاتووه هاوڵاتیانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو وڵاتی سویسرا،به‌بێ كه‌ره‌نتینه كردن له 16ی حوزیرانه‌وه ده‌توانن بێنه ناو ئه‌ڵمانیاوه و له21 ی ئه‌م مانگه‌شه‌وه كه‌واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی ئیسپانیایه ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌وه ڕێگه به گه‌شتیاری بیانی ئه‌دات له‌ئیسپانیاوه بێنه ناو ئه‌ڵمانیا.
هه‌ر ئه‌مڕۆش 10ی حوزه‌یران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا "جوزیب بوریل" ئاشكرایكرد هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشنیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی زه‌مینی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا تاوتوێده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له 1 ته‌موزی مانگی داهاتووه‌وه ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه له‌نێوان ولاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵبگیرێت.
PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه/ كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
04:57 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
06:23 PM - 2024-05-06
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
12:17 PM - 2024-05-06
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
01:42 PM - 2024-05-05
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06 -
گومان بەسەر ئاگرەكەی قەیسەریدا زاڵ دەبێت
کوردستان 03:40 PM - 2024-05-06 -
مەکتەبی سکرتارییەت: سامان گەرمیانی وەک قارەمانێک بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکان
ی ن ک 01:43 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06