گونده‌كان پشت و په‌نای شۆڕشی نوێ
ی.ن.ک 08:26 PM - 2020-06-06.
گونده‌كانی كوردستان ڕۆڵی گه‌وه‌ریان له شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان بینی .
له‌رۆژگاری پلان گێڕی شوومی جهزائیرو توانه‌وه‌ی شۆڕشی كورد، شۆڕشی نوێی له‌ژێر ناوی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڤاڵ سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ڤاڵانی دیكه دروستبوو، له‌سه‌ر چیاوپێدهشتهكانی كوردستانه‌وه، یه‌كێتی خۆری هیواو پروشی ئومێد ده‌به‌خشێته جوتیار و كابان و منداڵانی چاوگه‌شی ئاواییه‌كان، ئیدی له‌و رۆژانه‌وه مهزراو چیا‌و دۆڵه‌كانی نشتیمانی كورده‌واریی ئامێزیان بۆ پێشمه‌رگه و كوڕانی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان واڵا كرد، به‌رده‌وام یه‌كێتی و گونده‌كانی كوردستان له مێژووی ته‌مه‌نی خه‌باتی شاخ، دوانیهكی لێك دانه‌بڕاو بوون، له‌م بهدواچوونهدا ڕۆڵی گونده‌كان له‌شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ باس ده‌كه‌ین.
له‌وه باره‌یه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌میشه ته‌ئكیدی له‌گرنگی ڕۆڵی گونده‌كان له شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به رابه‌رایه‌تی ی . ن . ك ده‌كرده‌وه‌و ده‌یگوت " گونده‌كان به‌ردی بناغه‌ی شۆڕش بوون " ئه‌م وته‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌خۆڕا نه‌بوو ئه‌وه‌تا میراتگرانی شۆڕش و یه‌كێتی ئه‌وا به گرنگیه‌وه باسی رۆڵی گوند‌و ئاواییه‌كان ده‌كه‌ن.
موحسین محێدین عاره‌ف ناسرا به (شێخ موحسین) جێگری مه‌ڵبه‌ندی (12 )ی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌ڵێت، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان به شێوه‌ی نه‌هێنی له سنوری گونده‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، چونكه شۆڕش تازه ده‌ستیپێكرد بوو به‌عس له‌و په‌ڕی وره به‌رزی و به توانادا بوو شۆڕشی كورد تازه هه‌رسی هێنا بوو، ته‌نها و ته‌نها سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی نوێ و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بڕوایان به ده‌ستپێكردنه‌وی شۆڕش بوو.
شێخ موحسین ڕوونیكردوه، كه رێكخستنی گونده‌كان پشتیوانی شۆڕش بوون به‌تایبه‌تی له ساڵی 1979 به دواوه ئیتر خه‌ڵك له شار و گونده‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیان به شاخه‌وه ده‌كرد.
نابێت بیرمان بچێت له‌قۆناغێك له قۆناغه‌كانی خه‌باتی یه‌كێتیدا پێشمه‌رگه ده‌بوون به مامۆستا و منداڵانی كوردیان فێری خوێندن و رۆشنبیری بكردایه، هاوكات هه‌ر یه‌كێتی حاكم و دادگای بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشی گوندنیشنان دامهزراندو له‌و ڕێگایشه‌وه خزمه‌تی به‌رچاوی خه‌ڵكی گونده‌كان كرد.
شێخ محسین وتیشی: خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی گوندهنشینان بۆ پێشمه‌رگه هه‌ژمار ناكرێت رۆژانه له ژێر ساییه‌ی ره‌حمه‌تی تۆپ و فڕۆكه‌ی دووژمن بوو، به‌ڵام خۆشه‌ویستیان بۆ پێشمه‌رگه له به‌عس و هێزه‌كه‌ی گهورترهبوو.
سالار تۆفیقی گوند نشین ده‌ڵێت، سه‌ره‌تا ساڵی 1980مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌ر په‌رشتی مام رۆستم هاته گونده‌كه‌مان و هه‌واڵی شۆڕشی نوێی و یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستانی پێگوتین، به ڕاستی دڵمان زۆر خۆش بوو ئیتر له‌و ساوه ئێمه ماڵمان بۆ پێشمه‌رگه كراوه بوو، زۆرجار پێشمه‌رگه ده‌هاتن و ده‌یان وت، له شه‌ڕ و چالاكیه‌وه دێن زۆر دڵمان خۆش بوو، باشترین خواردنی ئهوكاتمان بۆیان ئاماده ده‌كرد ، پێشمه‌رگه به‌لای گوند‌و ئاواییه‌كان مه‌حرم بوون، ئاخر ئه‌وان له‌به‌ر ئێمه شه‌ڕیان دهكردو شه‌هید ده‌بوون .
روونه یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه بڕوای ته‌واویان به مافه‌كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌تی مافی ژنان و كچان هه‌بووه زۆر جار دژی كۆمه‌ڵێك یاسا و داب و نه‌ریت وه‌ستاوه‌نه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها خاتوو نهرسین محه‌مه‌دی گوندنشینیش ده‌ڵێت، كه‌س هه‌یه له‌و زمانه پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نه‌بینبێت؟، به ریزو یه‌ك یه‌ك و دوو دوو له‌چیای سهڵباتوونهوه ده‌هاتنه خواره‌وه بۆ ناو ئاوایی، من زۆرجار خۆم بانگیانم كرد میوانمان ده‌بوون خواردنی كوردواریی وه‌ك دۆینه و ساوه‌رو نیسك و ماست و دۆمان بۆ داده‌نان، پیاوه‌كه‌م ره‌حیم تۆفیق زۆر جار به‌شدار ده‌بوون له كۆبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ، كاتێك پێشمه‌رگه ده‌هاته ئاوایی ئێمه له خۆمان دڵنیا بووین، نهرسین له‌باره‌ی یه‌كێتی و رۆڵی ژنان له گونده‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و ده‌كات ـ شۆڕش زۆر بڕیاری باشی بۆ ژنان ده‌ركرد له‌وانه نابێت گه‌وره به بچووك بكرێت یان ژن به زۆر به درێت به شوو یه‌عنی پاڵ پشتی ژنانن بوون بۆیه زۆر خۆشه‌ویست بوون.
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ناسروه به‌حه‌سه‌ن تیژه‌ی جێگری مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ (ی. ن. ك ) ڕای وایه ئاوێته بوونی یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ بۆ گوندنشینان له‌خۆڕا نه‌بوو، چونكه شۆڕشی نوێیان به هه‌ڵقوڵاوی ناخی خۆیان ده‌زانی و به‌پیری شۆڕشه‌وه ده‌چوونه به گه‌نج و پیر و ژن و پیاوان، هه‌ر یه‌ك به ئه‌ندازی خۆیان به جه‌سته‌و مادده هاوكاری شۆاش بوون.
وتیشی: له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌دا چه‌ندین ده‌ست و تیپ و كه‌رت دروستبوون و به‌نێو گونده‌كاندا په‌یامی شۆڕ‌شیان ده‌گه‌یاند، له‌گه‌ڵ گه‌وه‌ر بوونی شۆڕش ئه‌ره‌كی سه‌رشانی گوندنشینان زیاتر بوو به جۆرێك له‌هه‌ر ماڵێك خانه خوێی پێشمه‌رگه‌بوو ، كاتێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوایه غه‌م و په‌ژاری ئه‌و خێزانه گوندنشیان هیچی كه‌متر نه‌بوو لهخانهوادی شه‌هیده‌كه، هه‌روه‌ها له‌گونده‌كان هه‌ر یه‌كێتی بوو پێشمه‌رگه‌ی پزیشكی بۆ گونده‌كان دامه‌زراندبوو له كاتی نه‌خۆشی و په‌یداویستی پزیشكی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆیان ده‌كرد، بۆیه ناكرێت ڕۆڵی گونده‌كان له شۆڕشی نوێ له‌به‌رچاو نه‌گرێت، چونكه وه‌ك دوو رووی یه‌ك دراو وا بوون .
هاوكات عه‌بدوڵڵا كه‌ریم مه‌حمود له كتێبی ره‌شه‌بای ژهر و ئه‌نفال بهرهگی دووه‌م لاپه‌ره (438 ) ئاماژه بۆ ڕۆڵی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی سیروانی كوێخا نه‌جم له‌هاوكاری كردنی دانیشتوانی گوندی گۆپته‌په ده‌كات ده‌ڵێتن سیروان كوێخا نه‌جم سه‌ر تیپی (25)ی خاڵخان ، (23) سورداش ، دواتر (21)ی كه‌ركوك بوو، ده‌گێڕێته‌وه ئێواره‌ی 3/ 5 /1988 ئێمه له گوندی سوور قاوشانهوه رومان كرده گوندی گۆپته‌په گه‌یشتینه به‌رده‌می گونده‌كه 6 فڕۆكه بۆردمانی گونده‌كه‌یان ده‌كرد له تراكتۆره‌كه دابه‌زین گوێمان له‌ده‌نگی خه‌ڵكه‌كه بوو، ده‌یان وت (كیمیایه) ئێمه به گرده‌كه‌ی گۆپته‌په‌دا سه‌ركه‌وتنین خه‌ڵكی ئاواییه‌كه‌مان بینی هه‌ریه‌كه به‌ره‌و لایه‌ك هه‌ڵده‌هاتن هه‌ندێكیان ڕووه‌و ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه رایان ده‌كرد هه‌ندێك به‌ره‌و ده‌شته‌كه‌ی پشت جاده، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی ساروخهكان كز‌و كپ بوو ئێمه له‌به‌ر ده‌نگی تراكتۆره‌كه گوێمان ل ده‌نگی فرۆكه‌كان نه‌بوو تا خه‌ڵكه‌كه‌مان بینی ڕایان ده‌كرد كه سه‌رمان هه‌ڵبڕی فرۆكه‌كانمان بینی له گرده‌كه‌وه ڕوانیمانه ئاواییه‌كه نوقمی دوكه‌ڵێكی زه‌رد باوی ڕه‌ش و سپی و شینی كاڵ بووبوو ، خه‌ڵكێكی زۆر له كۆڵانی ئاوایی و له‌كه‌ناری چه‌مه‌كه‌دا كه‌وتبوون دواتر هه‌ستمان به‌بۆنی ژه‌هره‌كه كرد ئازارێكی توند به‌چاومان گه‌یشت ،له‌و كاته‌دا كاك جه‌بار قیناعی پێی بوو پێشوتر خولی به‌رگری كیمیایی بینیی بوو، چه‌ند جارێك ڕووی كرده ئاواییه‌كه ناو به‌ناو چه‌ند بریندارێكی گه‌یانده سه‌ر گرده‌كه دواتر هه‌موومان جامانهكهمان ته‌ڕ كرد كاك جه‌بار و كاك جه‌مال ناو به ناو قیناعهكهیان ده‌به‌ست و كۆمه‌لێك برینداریان ده‌گه‌یانده سه‌ر گرده‌كه له‌وێ ده‌رزی دژی كیمیاویمان لێ ده‌دان و چاك ده‌بوونه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وت حمه كه‌ریم ته‌مه‌ن (41) برای شه‌هید سه‌ردار حمه كریم پێشمه‌رگه‌ی تیپی 59ی حه‌مرین ده‌ڵێت، له گونده‌كان خه‌ڵك هاوكارو پشتیوانی شۆڕش بوون به ماڵ و به خوێن، زۆر دڵخۆش ده‌بوین به بینینی پێشمه‌رگه ، هێزی پێشمه‌رگه پارێزه‌ری خۆمان و ماڵمان بوون، سه‌ركه‌وت زیاتر وتی، شۆڕش له هه‌موو گونده‌كان ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندبوو بۆ ڕاپه‌راندنی ئیشوكاری خه‌ڵكی، خۆشهویستهیهكی هێجگار زۆر هه‌بوو له نێوان پێشمه‌رگه و گوندنشینان، كاتی هاتنی پێشمه‌رگه بۆ ناو گونده‌كان دابه‌ش ده‌بوون به‌سه‌ر ماڵه‌كان بۆ نانخواردن و ئیسراحه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گونده‌كان هێزی به‌رگریان دروستكرد بۆ به‌رگری كردن له‌گونده‌كان جگه له‌وه‌ش به‌شداری ده‌یان شه‌ریان كرد، هه‌روه‌ها برام پێشمه‌رگه بووین زۆرجار بۆ بینینی براكه‌م ده‌چووین بۆ گونده‌كانی تر خه‌ڵكی گونده‌كان رێزێكی زۆریان له‌كه‌سوكاری پێشمه‌رگه ده‌گرت.
ماته‌وه بڵێین پێویسته یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ئه‌رك و ماندوو بوونی گوند‌و ئاواییه‌كانی كوردستان له‌بیرنه‌چێت، چونكه یه‌كێتی له خانووه قوڕهكانهوه ده‌ستی به‌خه‌بات كرد‌و هه‌ر له‌گونده‌كانیش گه‌شه‌ی كرد بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ خانووه قوڕه‌كان ئه‌وه‌ش به‌ئاوه‌دان و به‌پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و خزمه‌ت كردن و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی بۆ جوتیارانی گونده‌كان.
PUKmedia ئا/ حه‌سه‌ن مه‌لا
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
04:57 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
06:23 PM - 2024-05-06
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
12:17 PM - 2024-05-06
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
01:42 PM - 2024-05-05
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06 -
گومان بەسەر ئاگرەكەی قەیسەریدا زاڵ دەبێت
کوردستان 03:40 PM - 2024-05-06 -
مەکتەبی سکرتارییەت: سامان گەرمیانی وەک قارەمانێک بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکان
ی ن ک 01:43 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06