riklam

ناوی كاندیدان بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ نوێنه‌ران

عیراق 03:33 PM - 2020-06-04
.

.

ئه‌مڕۆ 4-6-2020، ئه‌ڵماس فازیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناوی كانیدانی بۆ پۆستی چوار له‌ وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پێگه‌یشتووه‌.

ئه‌ڵماس له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكومه‌تی فیدراڵ ناوی كاندیدانی بۆ پۆستی 4 له‌ وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانی بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناردووه‌.

ئه‌ڵماس راشیگه‌یاند: وا بڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی داهاتوودا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و چوار كاندیده‌ بدات، روونیشیكرده‌وه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ ناوی هیچ كاندیدێكی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت نه‌ناردووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، دوێنێ چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك ره‌شنووسی یاسایی دووه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجامداو وا بڕیاریشه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 6-6-2020 جارێكی تر كۆببێته‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket