riklam

هاتوچۆی سلێمانی بڕیاری لێخۆشبوونی غەرامەكراوانی درێژكردەوە

کوردستان 11:21 AM - 2020-05-25
.

.

بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتوەتەسەر درێژكرایەوە

عەمیدی مافپەروەر فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاندوە:" بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتوەتە سەر، تاوەكو 15-6-2020 درێژكراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە: "هەركەسێك ئەگەر لە رۆژانی كەرەنتینەدا مۆڵەتەكەی یاخود ساڵانەكەی یاخود ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكەی بەسەرچووبێت، لێخۆشبونی بۆ دەركراوە و لەسەرجەم غەرامەكانی دواكەوتن دەبەخشرێت".

راشیگەیاند، "لەئێستادا مۆڵەتی ئەنجامدانی مامەڵەكان، تاوەكو 15ی مانگی داهاتوو درێژكراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن تا ئەوكاتە، سەردانی هاتوچۆ بكەن و مامەڵەكانیان جێبەجێبكەن".

 

PUKmedia ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket