riklam

عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف: راوه‌دونانی تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وامه‌

عیراق 10:07 PM - 2020-05-02
.

.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ راوه‌دوونانی چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ به‌پاڵپشتی هێزه‌ وشكانی و ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مڕۆ 2-5-2020، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا، عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وام له‌پێناو ئاسایش و سه‌روه‌ری گه‌ل و نیشتماندا قوربانی گه‌وره‌یان پێشكه‌ش كردووه‌، له‌كاتێكدا كه‌ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پلانگێڕی و  دوژمنكاریی ده‌ره‌كی ده‌بنه‌وه‌، هاوكات به‌ره‌نگاری هێرشه‌ نه‌گریسه‌كانی داعش بوونه‌ته‌وه‌.

خه‌ڵه‌ف راشیده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌شه‌ڕه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی  به‌له‌د و مكه‌یشیفه‌ له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین 10 چه‌كداری حه‌شد كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌پاڵپشتی و پشتیوانی هێزه‌ وشكانی و ئاسمانییه‌كان تا ئێستاش به‌رده‌وامن له‌ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌ی چه‌كداره‌ تیرۆریسته‌كانی داعش و توانیویانه‌ زیانێكی گه‌وره‌یان پێبه‌گه‌یه‌نن.

PUKmediaراگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket