riklam

فه‌ڕه‌نسا.. تاكو 24 ی ته‌مووز باری له‌ناكاو درێژكرایه‌وه‌

جیهان 09:29 PM - 2020-05-02
.

.

ئه‌مڕۆ 2-5-2020، له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌چوارچێوه‌ی رێگریكردن و هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ،  بڕیاردرا باری له‌ناكاوی ته‌ندروستی تا 24 ی ته‌موز درێژبكرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ئۆلیفییه‌ فیران وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند كه‌ بڕیادرا ماوه‌ی باری له‌ناكاوی ته‌ندروستی كه‌ بۆ رێگریكردن له‌ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ له‌ 24 ی ئازار تا 23ی ئایار له‌ وڵاتدا سه‌پێندرابوو هه‌تا 24 ی ته‌موز درێژبكرێته‌وه‌، بڕیاریش دراوه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا.

به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا تاوتوێی كردووه‌ و واش بڕیار دراوه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان، ده‌بوایه‌ 23 ی ئایار ماوه‌ی باری نائاسایی هه‌ڵبگیرایه‌، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی كتوپڕی رێكاره‌كاندا له‌و واده‌یه‌، روونبوه‌وه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی لێده‌كرێت، بۆیه‌ واده‌كه‌ هه‌تا 24ی ته‌مووز درێژكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی دوائاماری فه‌ڕمی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڕه‌نسا، كۆی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ 24594 كه‌س.

PUKmedia فرانس 24

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket