riklam

عیراق.. 82 توشبووی نوێ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یه‌نرا

عیراق 07:33 PM - 2020-05-02
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی فیدڕاڵی یه‌ك حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند، هه‌روه‌ها 82 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه‌ی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق ئاشكرا كردووه‌.

ئه‌مڕۆ 5-2-2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌یداوه‌ به‌تۆماركردنی یه‌ك حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌توشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا.

به‌غدا/ ره‌سافه‌ 6، به‌غدا/ كه‌رخ 8، شاری پزیشكی 3/ نه‌جه‌ف 1، به‌سڕه‌ 28، موسه‌ننا 7، كه‌ركوك 7، میسان 2، بابل 4، زیقار 2، هه‌ولێر 13، سلێمانی 1.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ به‌تۆماركردنی 29 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ ده‌كات: به‌غدا/ ره‌سافه‌ 18، نه‌جه‌ف 2، كه‌ربه‌لا 1، به‌سڕه‌ 5، زیقار 2، هه‌ولێر 1.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌دوا ئاماری حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات:
كۆی ژماره‌ی توشبووان: 2085 حاڵه‌ت
كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان: 93
كۆی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌: 1375 حاڵه‌ت

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket