riklam

ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتووچۆی درێژكردەوە

کوردستان 05:28 PM - 2020-05-01
.

.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی بەردەوامی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 2-5-2020 بۆ 10-5-2020 درێژ كردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ، یانەو هۆڵەكانی ئاهەنگی شەوانە، یانەكانی مەی خواردنەوە، كافتریا، نێرگەلەخانە، چایخانە، مەلەوانگە، گەرماو، سەنتەرەكانی لەشجوانی، یاریگای وەزشی گەڕەكەكان، هۆڵەكانی وەرزش، هۆڵەكانی بووك گواستنەوە، هۆڵەكانی بۆنە ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان، سەنتەرەكانی مەساج، گازینۆ و رێستۆرانتەكان بە داخراویی دەهێڵدرێنەوە.

لەبارەی مزگەوتەكانیش، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، بە راوێژ لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و تەندروستی، یەكێتی زانایان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، بڕیاریدراوە، مزگەوتەكان بە داخراوی بمێننەوە.

هەروەها، لەحەوتی ئێوارە تا 12ـی شەو، قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەریهەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

PUKmedia 

 

564444444.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket