riklam

قوباد تاڵه‌بانی: قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی جێی شانازین

کوردستان 04:19 PM - 2020-04-24
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كاره‌ساتی بۆردومانكردنی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی له‌و شاره‌، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...
له‌ یادی 46 ساڵه‌ی بۆردومانی قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی له‌و شاره‌، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه‌ داده‌نوێنین. ئه‌و زانكۆیه‌ی به‌عس بۆردمانی كرد به‌ درێژایی نیوسه‌ده‌ مێژوویه‌كی پڕ له‌ شانازی تۆمار كردوه‌و ئێستاش ناوه‌ندێكی گرنگی زانست و مه‌عریفه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراقدا. به‌شێكی زۆری پزیشك و ئه‌ندازیار و مامۆستا و دادوه‌ر و نووسه‌ر و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا خزمه‌تی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن و مایه‌ی شانازی گه‌له‌كه‌مانن له‌م زانكۆیه‌ په‌روه‌رده‌بوون. بۆ داهاتووش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ له‌ زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كرێت كه‌ ببنه‌ ناوه‌ندێكی گرنگی داهێنانی زانستی و مه‌عریفی له‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌دا.

قوباد تاڵه‌بانی
 جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket