riklam

پیرۆزبایی لاهور شێخ جەنگی بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان

ی.ن.ک‌‌ 12:13 PM - 2020-04-24
.

.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە ناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم ‌و هیواخوازم مانگی پیرۆزی رەمەزان ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەكەمان

هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانی ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ هەندێک ڕووداو و پێشهات و کێشەی جیهانی و ناوخۆیی، لەلایەک پەتای کۆرۆنا و گیان لە دەستدانی رێژەیەکی زۆر لە دانیشتوانی جیهان و، لەلایەکی تریشەوە لە سەر ئاستی ناوخۆ کێشە هەڵپەسێدراو و چارەسەر نەکراوەکانی عیراق و هەرێم، تا دەگات بە کێشەی نەبوونی موچە و قوتی فەرمانبەران و هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستان. مەگەر پیرۆزی ئەم مانگەی، کە قورئانی تیادا دابەزی و قورئانێک کە دەبێتە موژدەی بەختەوەری ئینسانەکان و بونەوەران، باری لاری کۆمەڵی مرۆڤایەتی راست بکاتەوە.

بەڵام وەک لای هەمووان ئاشکرایە رەمەزان میوانێکی دڵنشینە و دەرفەتێکی زێڕین و قوتابخانەیەکی فێرکارییە بۆ ڕاھێنانی دەروون و رەفتار و چاکسازی. لە پێناو به‌دیھێنانی گۆڕانێکی ئه‌رێنی لە ژیاندا. رەمەزان دەرفەتێکە بۆ بەخۆدا چوونەوە و دیاریکردنی هەڵە و کەموکورتیەکان و پەیمان تازەکردنەوە، بۆیە لەم مانگە پیرۆزەدا هەق وایە باشتر بیر لە گوزەران و ژیانی کۆمەڵانی خەڵک بکرێتەوە و بە گیانێکی نوێی دوور لە چەقبەستوویی سیاسی بیر لەچارەسەری کێشەکان بکرێتەوە. هەق وایە هەموو لایەک ئەوە بەبیرخۆیان بخەنەوە، کە سەرمایەی کوردستان خەڵکەکەیەتی و، خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان دەبێت لە پێشینەی هەر کارێکدا بێت.

لە کۆتاییدا جارێكی تر هاتنەوەی مانگی پڕ خێرو بەرەكەتی رەمەزان لەسەرجەم موسڵمانان پیرۆز دەكەم ‌و خوازیارم مانگی سەرفرازیی ‌و شادی ‌و سەركەوتن‌ و پێكەوەژیان بێت لەنێوان سەرجەم پێكهاتە و نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان لەكوردستاندا. هیوادارم خوای گەورە خاک و خەڵکی کوردستان لە هەموو نەهامەتی و کێشەیەک بەدوور بگرێت و وڵاتمان پارێزراوبێت

لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket