riklam

وه‌فدی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا

عیراق 11:02 AM - 2020-04-19
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆی چه‌ند پرسێك گه‌یشته‌ به‌غدا.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان له‌م سه‌ردانه‌ بۆ گفتوگۆ كردنه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق تا پێكه‌وه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی كه‌ زۆربه‌ی وڵاتی گرتوه‌ته‌وه‌ تێپه‌ڕێنین.

وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسی نه‌وت و داهات و بودجه‌ گفتوگۆده‌كه‌ین تا بتوانین عیراق له‌هه‌زمه‌ی دارایی تێپه‌ڕێنین.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاویان ده‌كه‌وێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری نه‌وت و دارایی و وه‌زیری نه‌وت وه‌زیری كاره‌با، تا گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زمه‌یه‌ی كه‌ عیراقی به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ تێكه‌وتووه‌.

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket