riklam

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له‌ 24 سه‌عاتی رابردودا هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه‌

کوردستان 07:39 PM - 2020-04-18
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 سه‌عاتی رابردوی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زار و 172 پشكنین له‌ شاره‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌ و هیچ توشبویه‌كی نوێی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماری 24سه‌عاتی رابردوی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، له‌ ئێستادا هه‌زار و 407 كه‌س له‌ كه‌ڕه‌نتینه‌كاندان و له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ش شه‌ش هه‌زارو 497 كه‌س له‌ كه‌ڕه‌نتینه‌كان ده‌رچون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش هاتووه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زار و 172 پشكنین له‌ شاره‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌رئه‌نجام هیچ توشبویه‌كی نوێی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه‌.

كۆی گشتی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌شته‌ (337) توشبوو، له‌نێویاندا (4) مردن هه‌یه‌ و (250) نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه‌، و ئه‌وانی تر هه‌مویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket