riklam

هەولێر.. شەش تووشبووی كۆرۆنا چاكدەبنەوە

کوردستان 07:24 PM - 2020-04-17
.

.

تەندروستی هەولێر چاكبوونەوەی شەش تووشبووی كۆرۆنای لەسنوری پارێزگاكە راگەیاند.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندوە:"  هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین كە (٦) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەكیان لەدوای یەكی بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

رونیشكراوەتەوە:"  كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە (۱۱۲) كەس.

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.


PUKmedia راگەیاندنی تەندروستی هەولێر


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket