سه‌رۆك كۆمار: حكومه‌تی نوێ داواكاری گه‌لانی عیراق به‌دی بێنێت
عیراق 06:32 PM - 2020-04-09.
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، مسته‌فا كازمی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بۆ ماوه‌ی داهاتوو، به ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادوه‌ر مدحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی و جینین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆكی پێكهاته‌ی هێزه سیاسییه‌كان.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ 9-4-2020، له‌كۆشكی سه‌لام له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو به خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحه بۆ گیانی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستی پێكرد، دواتر سه‌رۆك كۆمار وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ راده‌سپێرین كه به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی گه‌روره‌یه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.
سه‌رۆك كۆمار راشیگه‌یاند به هه‌وڵی دڵسۆزان و لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان و هێزه نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی برامان مسته‌فا كازمی، ئاماژه‌شیكرد بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئێمه له كۆشكی سه‌لام به ئاماده‌بونی ئه‌م كه‌سایه‌تییانه كۆده‌بینه‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نی سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌موولایه‌كیان سوورن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی پاڵپشت به بڕیاری نیشتمانی عێراقی كه پابه‌ند بێت به به‌رنامه‌ی چاكسازی كه هاووڵاتیان داوای ده‌كه‌ن و چاوه‌روانن له رێگه‌یه‌وه مافه‌كانی بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی شكۆمه‌ند به‌دی بێت.
ھاوكات سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له گرنگی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه بتوانێت رووبه‌رووی ئاڵه‌نگاری و قه‌یرانه‌كانی ئێستا ببێته‌وه و پارێزگاری له سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عیراق بكات، هه‌روه‌ها داواكاری گه‌لانی عیراق به‌دی بێنێت له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی چاكسازی به‌ڵێندراو، دووپاتیشیكرده‌وه له پێویستی كاری جددی و سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی پاك و بێگه‌رد كه جێگه‌ی باوه‌ری رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێت و ده‌رفه‌تێكی گه‌ره‌نتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له بیر و بۆچونه‌كانیان بكه‌ن له‌باره‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌مان.
سه‌رۆك كۆمار هیوای خواست سه‌رۆك وه‌زیری راسپێردراو سه‌ركه‌وتوو بێت له ئه‌ركه نوێكه‌یدا و ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی زۆر ئه‌ركی گرنگ و ده‌ستكه‌وت هه‌یه كه گه‌لی عیراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه چاوه‌روانن به‌دی بێت، رایگه‌یاند ئه‌وه ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه له ئه‌ستۆمانه كه هه‌مووان هه‌وڵی به‌دیهێنانیان بده‌ین.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماره:
به‌ناوی یه‌زدانی به‌خشنده و میهره‌بان
"بسم الله الرحمن الرحيم
خۆشه‌ویستان و ئازیزان، به‌خێربێن بۆ كۆشكی سه‌لام، له‌م رۆژه مێژوویه‌یی وڵاته‌كه‌مان، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم كه ئه‌مڕۆ كۆده‌بینه‌وه وڵاته‌كه‌مان به بارودۆخ و ئاڵه‌نگارییه‌كی قورس تێپه‌ڕده‌بێت و ده‌ستخۆشی زۆرمان بۆ خێزانه‌كان هه‌یه كه ئازایانه رووبه‌رووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها ستایش و پێ‌زانین بۆ ئه‌م ئاسته‌نگییه‌ی كه به‌رگه‌ی ده‌گرن له‌م كاته‌دا كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و رێ‌و شوێنی ته‌ندروستی راگه‌یه‌نراوه، ده‌ستخۆشی له ئێوه‌ی ژنان و پیاوان به تایبه‌تی ده‌كه‌م كه وه‌ستاون له ئاست رووبه‌رووی بونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه، كادرانی ته‌ندورستی له پزیشك و شاره‌زا و په‌رستار و كارمه‌ندان و ته‌واوی كادران له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان، رۆڵیان جێگه‌ی شانازییه و گه‌لانی عێراق له بیری ناكه‌ن، هه‌وڵه پاڵه‌وانیه‌تی و قوربانییه‌كانیان شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه بۆ ئه‌وان و بۆ خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان و بۆ وڵاته‌كه‌شیان، ئه‌وانه خاوه‌ن دڵی پاك و بێگه‌ردن و چاوه‌كانی ئێمه‌ن كه رێز و ستایشمان هه‌یه بۆیان و گه‌لانی عیراق ئه‌مه‌یان له‌به‌ر چاو ده‌بێت و به‌وپه‌ڕی ده‌ستخۆشی و ستایش هه‌رچی بكرێت پێشكه‌شیان بكرێت له‌پای ئه‌و پابه‌ندی و ئه‌ركه به ئه‌مه‌كه‌ی كه به‌جێی ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ ئێمه له رۆژێكدا كۆده‌بینه‌وه كه هاو ئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ چه‌ندین رووداوی مێژووی گرنگی له عیراق، ئه‌مڕۆ بیره‌وه‌ری شه‌هیدكردنی شه‌هید سه‌دره، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ بیره‌وه‌ری فتوای جیهاده له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كه ئاڕاسته‌ی رووداوه‌كانی گۆڕی و یارمه‌تی ده‌ربوو بۆ له‌ناوبردنی داعش و وڵاته‌كه‌مانی له‌و مه‌ترسییه رزگاركرد كه رووبه‌رووی ده‌بوینه‌وه، ئه‌مڕۆ رۆژی بیره‌وه‌ری كه‌وتنی بت و كۆتای هاتن بوو به دیكتاتۆریه‌تی ئه‌نفال و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و سه‌ركوتكردن و تیرۆر.
گه‌لانی عیراق له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و پێش 17 ساڵ له چاوه‌ڕوانی ژیانێكی سه‌ربه‌ست و شكۆمه‌ند و وڵاتێكی ئارام و خۆشگوزه‌راندا بوون، هۆكاری جیاجیا هاتنه ئاراوه و ده‌ستیان وه‌ردا، كه‌موكوڕی سیاسی و قۆرخكاری و ململانێ و به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر و ده‌ستوه‌ردان رێگه‌ی نه‌دا گه‌لانی عێراق بگه‌ن به‌م مافه سه‌ره‌تایه‌ی خۆیان بۆ ژیانێكی شكۆمه‌ند.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی ئازیزان كۆده‌بینه‌وه و پێكه‌وه شایه‌تحاڵی ئاڵوگۆڕی ده‌ستووری و دیموكراسی وڵاته‌كه‌مان ده‌بین، ئه‌م ماوه‌ی رابردوو ماوه‌یه‌كی قورس بوو له مێژووی عیراق هه‌ر له ژیان و پێكه‌وژیان و مامه‌ڵه‌ماندا و رووبه‌رووی ناڕه‌زایی میللی به‌رفراوان بوینه‌وه كه داوای چاكسازی ده‌كرد و كاروانی ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه‌مانی برد و زۆر رووداوی سیاسی له وڵاته‌كه‌مان و له دڵی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا روویدا، ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵات و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رێز عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌حكومه‌ت و راسپاردنی كه‌سانی تر له برایانی ئازیزمان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری رێگه‌پێدراو لایه‌نه‌كان به‌گوێره‌ی گفتوگۆی ئه‌م رێكارانه پابه‌ندبوون.
ئه‌مه ده‌ستكه‌وت و پێزانینێكی گرنگه نه‌ك به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆرمان تێپه‌راند و گه‌لانی عیراقی چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ی زۆر كرد، و پێویست بوو له‌سه‌رمان له زوترین كاتدا پێكهاتنی حكومه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ین به‌ڵام ئه‌مه دۆخی ئێمه‌یه، پابه‌ندبووین به رێكاره‌كانه‌وه و ئێستاش له دۆخێكی نوێداین، به‌رێز عه‌دنان زورفی پۆزشی هێنایه‌وه له راسپاردنه‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و نامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌م باره‌یه‌وه ئاڕاسته كردین، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت سوپاسی برام زورفی بكه‌م بۆ پابه‌ندبوون و رێزی له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و هه‌ڵوێستێكی ئازایانه بوو له‌م دۆخه‌دا نواندی، كه‌مێك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵیدا قسه‌م كرد و پشتیوانی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی كه یه‌كێتی رێزه‌كانی عێراق پارێزرا و بێت و بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شی سوپاس و پێزانینی خۆم پێگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ برامان مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ راده‌سپێرین له عێراق، به‌ڕێز كازمی كه‌سایه‌تییه‌كی تێكۆشه‌ر و رۆشنبیره و به پاكی و دادپه‌روره و سوربوون له‌سه‌ر مافی گشتی بۆ هاووڵاتیان ناسراوه.
ئه‌م به‌رپرسیارییه‌ته گه‌وره‌یه ده‌خرێته سه‌ر شانی برامان مسته‌فا كازمی، هیوای هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكی بۆ ده‌خوازین له‌م رووه‌وه، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ هه‌ڵوه‌سته بكه‌ن، ماوه‌ی رابردوو ئه‌م پرۆسه‌یه گفتوگۆ و ناكۆكییه‌كی زۆری له نێوانمان و نێوان هێزه ناكۆكه سیاسییه‌كان دروستكرد.
ئه‌مڕۆ به پشتیوانی خوا و به هه‌وڵی دڵسۆزان و لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان و هێزه نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی برامان مسته‌فا كازمی، ئه‌مڕۆژه له راستیدا رۆژێكه كه قۆناغێكی قورسمان تێپه‌راند و سیسته‌می سیاسی رووبه‌رووی پرسیار و گومانی به‌رده‌وام ده‌بووه كه لێره نامه‌وێت ورده‌كاری بخه‌مه روو به‌ڵام وانه‌یه‌ك بو له‌وه‌ی روویدا وه‌رمانگرت، ئه‌مڕۆ ئێمه له كۆشكی سه‌لام به ئاماده‌بوونی ئه‌م كه‌سایه‌تییانه كۆده‌بینه‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نی سیاسی ده‌كه‌ن و هه‌موولایه‌كیان سوورن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی پاڵپشت به بڕیاری نیشتمانی عیراق كه پابه‌ندبێت به به‌رنامه‌ی چاكسازی كه هاووڵاتیان داوای ده‌كه‌ن و چاوڕه‌وانن له رێگه‌یه‌وه مافه‌كانی بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی شكۆمه‌ند به‌دی بێت.
به پشتیوانی خوا برامان مسته‌فا كازمی ئه‌ركێكی گرنگی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به دڵنیایه‌وه پشتیوانت ده‌بم و تۆش پشتیوانی وڵات بیت، ئه‌م ماوه‌یه كۆتایی پێ بهێنین و به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پاك هه‌نگاو بنێین كه مافی هاوونیشتمانیان له هه‌ڵبژاردنی حكومه‌ته‌كه‌یان به‌دی بێت له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كه بتوانێت ئه‌م قه‌یرانه ته‌ندروستییه تێپه‌رێنێت كه وڵاته‌كه‌مانی خستووه‌ته به‌ر بارێكی قورسی ئابووری و دارای، ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌مووان ئه‌م وڵاته بپارێزین و به‌هێزی بكه‌ین، ده‌وڵه‌تێك خاوه‌ن سه‌روه‌ر و توانا، پاڵپشت به‌بڕیاری نیشتمانی عیراقی.
خۆشحاڵم نامه‌ی راسپاردنه‌كه پێشكه‌ش بكه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ بخوازم..
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
06:23 PM - 2024-05-06
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
12:17 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06 -
گومان بەسەر ئاگرەكەی قەیسەریدا زاڵ دەبێت
کوردستان 03:40 PM - 2024-05-06 -
مەکتەبی سکرتارییەت: سامان گەرمیانی وەک قارەمانێک بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکان
ی ن ک 01:43 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06