riklam

هەولێر.. توشبویەکی تری کۆرۆنا چاکبوەوە

کوردستان 06:12 PM - 2020-04-09
.

.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند توشبوییەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاک بوەوەو بەو پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی چاک بونەتەوە گەیشتە ٢٩ کەس.

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە د. بژار موسی علی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (١) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە: کۆی گشتی چاکبووەکان گەیشتە (۲۹) کەس.

ئەو پزیشکە سوپاسی پابەندبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییەکان و خۆپارێزییان دەکات و سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکات کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket