riklam

ده‌زگای مرۆیی مام 3 هه‌زار مادده‌ی V.T.M پێشكه‌ش به‌ ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كات

کوردستان 05:42 PM - 2020-04-09
.

.


وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت، ده‌زگای مرۆیی مام به‌ هاوكاری زانكۆی سلێمانی سێ هه‌زار مادده‌ی (ڤی. تی .ئێم) یان پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كردووه‌.
د. یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ 9-4-2020، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ده‌زگای مرۆیی مام به‌ هاوكاری زانكۆی سلێمانی سێ هه‌زار مادده‌ی (ڤی. تی .ئێم) یان پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كرد، كه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ له‌ تاقیگه‌كانی بۆ پشكنیكی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت.
 راشیگه‌یاند: ده‌زگای مرۆیی مام و زانكۆی سلێمانی به‌ڵنیان پێداوین به‌رده‌وامبن له‌ هاوكاریكردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی و تائێستاش چه‌ندین هاوكاری تریان كردویین كه‌ جێگه‌ی رێزو پێزانینه‌.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی راشیگه‌یاند: زۆر سوپاسی ده‌زگای مرۆیی مام و زانكۆی سلیَمانی ده‌كه‌ین كه‌ به‌رده‌وام و له‌م بارودۆخه‌دا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارییان كردووین.
 د. یاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌زگای مرۆیی مام ئامێرێكی سه‌نته‌ر فیوجی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له‌ سلێمانی دابین كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ئاسانكاری زیاتر ده‌كات بۆ پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌.
PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket