riklam

روسیا هاوكاری پزیشكی ئیتاڵیا ده‌كات

جیهان 03:11 PM - 2020-04-09
.

.

دوابه‌دوای گه‌یشتنی تیمێكی پزیشكی و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی بۆ ئیتاڵیا، تیمێكی پزیشكی سه‌ربازی روسیا، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌، ده‌ستبه‌كاربوون.

 وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا له‌ راگه‌یاندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه‌: ژماره‌یه‌ك پزیشكی سه‌ربازیی سوپای ئه‌و وڵاته‌، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پزیشكه‌ ئیتاڵییه‌كان، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌كاربوون به‌مه‌به‌ستی پێشوازی كردن له‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

پێشتر، وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا رایگه‌یاندبوو: حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌ شاری بێرگامۆ له‌ باكوری ئیتاڵیا دروستكردووه‌، بۆ پێشوازی كردن له‌ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نزیكه‌ی 32 پزیشكی پسپۆڕو په‌رستیار، له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket