riklam

راگەیەنراوێك لە لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمانی كوردستان-ەوە

کوردستان 10:10 PM - 2020-04-08
.

.

لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، ستایشی هەوڵ و دڵسۆزیی سەرجەمی ئەو رێكخراو و دەزگا خێرخوازییانە دەكات، كە لە ماوەی رابردودا، خزمەتی جیاجیایان پێشكەشی هاونیشتمانیان لە هەرێمی كوردستان دا كردوە و هاوكات پشتیوانی لە یاداشتی ئەو رێكخراوانەی كۆمەڵگەی مەدەنیی لە كوردستان دەكات، كە داوادەكەن ماف و هەلی یەكسانییان بۆ بڕەخسێنرێت لە خزمەتكردنی هاونیشتمانیان و  دابەشكردنی ئەو كۆمەكانەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان پێشكەشی خەڵكی كوردستانی دەكەن.

لیژنەكەمان داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای ئەم كابینەیەی حكومەت دەكات: لە سۆنگەی ئەو ماف و بەرپرسیارێتییە یەكسانییەی بەپێی یاسا و لەرێی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان-ەوە بۆ دەزگا خێرخوازیی و رێكخراوە ناحكومییەكان زامنكراوە، ئاسانكاریی بۆ سەرجەمی رێكخراوە خێرخوازییەكان بكەن بەبێ‌ جیاوازیی، تاكو زۆرترین خزمەتگوزاریی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دا، پێشكەشی هاونیشتمانیان بكرێت، بەتایبەتیی لەم دۆخەی ئێستای هەرێمی كوردستان دا، كە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی"كۆرۆنا"وە، هاوڵاتیان پێویستیان بە خزمەتكردنی زیاترە.

لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket