riklam

راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پەلامارەكەی داعش

کوردستان 05:56 PM - 2020-04-08
.

.

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پەلامارەكەی شەوی رابردووی داعش لەسنوری كوڵەجۆی گەرمیان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەهۆی پەلامارەكەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون و سەرەخۆشی لەخانەوانەدەكەیان دەكات، دەشڵێت: بەم كارە چەپەڵ و ترسنۆكانەیان ناگەنە هیچ ئامانجێك و بەبازووی هێزی پێشمەرگە ئەفسانەی سەرهەڵدانەوەشیان پووچەڵدەكەینەوە.

دەقی بەیاننامەی وەزارەتی پێشمەرگە:

شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلامارێكی ترسنۆكانەی تاریك پەرستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، لە شارۆچكەی كوڵەجۆ لە سنووری گەرمیان، لەساتی راوەدوونان و بەرپەرچدانەوەی ئەو تیرۆریستانە، دوو پێشمەرگەی نەبەرد و ئازای سەر بە لیوای 5ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەكانی (ئیسماعیل فارس رەسول، سووركێو حەمە رەشید) شەهید بوون.

پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی شەوی رابردووی كوڵەجۆ دەكەین و هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمانیان بۆ دووپاتدەكەینەوە.

بەخەڵكی كوردستان رادەگەینین، وێڕای ناهەمواری بارودۆخی هەرێمەكەمان و خراپی دۆخەكە بەهۆی پەتای كۆڕۆناوە، بەڵام وەك هەمیشە، هێزی گیانفیدای پێشمەرگە لە ئامادەسازی و ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرگریكردن لەخاك و خەڵكی كوردستان.

لەكاتێكدا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر خۆڕێكخستنەوەی شانە نوستوەكانی داعش و سەرهەڵدانەوەیان، بەم كارە چەپەڵ و ترسنۆكانەشیان ناگەنە هیچ ئامانجێك و بەبازووی هێزی پێشمەرگە ئەفسانەی سەرهەڵدانەوەشیان پووچەڵدەكەینەوە، ئەمەش بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و سوپای عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی دژ بەداعش.

نەمری بۆ شەهیدان

سەربەرزی بۆ خانەوادەكانیان

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

٨ی ٤ی ٢٠٢٠

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket