riklam

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی موژدەیەك رادەگەیەنێت

کوردستان 05:08 PM - 2020-04-08
.

.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەگەر پابەندی رێنمایيەكان بن پێشبینی دەكەم دوای 15ی ئەم مانگە بچینە قۆناغێكی دڵخۆشكەرەوە.

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەگەر پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان بن، پێشبینی دەكەم لەدوای 15-4-2020 بچینە قۆناغێكی دڵخۆشكەرەوە.

وتیشی: لە 73%ی تووشبوانی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی چاكبوونەتەوەو لە سەنتەری شاری سلێمانیش تەنیا 5 تووشبوو هەن.

ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەكاتێكدایە كە شەوی رابردوو 7 توشبووی تری كۆرۆنا چاكبوونەوەو تائێستاش لەسلێمانی 85 توشبوو چاكبونەتەوەو چاوەڕوانیش دەكرێت لەنزیكترین كاتدا ژمارەیەك توشبووی تریش نەخۆشخانە جێبهێڵن.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket