riklam

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی خاتوو فاتمه‌‌ كوێخا مسته‌‌فا كاوانی

پرسەنامە 02:22 PM - 2020-04-05
.

.

بۆ كۆچی دوایی خاتوو فاتمه‌‌ كوێخا مسته‌‌فا كاوانی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌‌ڕێزان كه‌‌سوكار و بنه‌‌ماڵه‌‌ی خاتوو فاتمه‌‌ كوێخا مسته‌‌فا كاوانی
به‌‌ڕێزان خزمان و كه‌‌سوكاری كاوانییان
به‌‌داخه‌‌وه‌‌، ھه‌‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو فاتمه‌‌ی كوێخا مسته‌‌فای خێزانی پێشمه‌‌رگه‌‌ی دێرین و كه‌‌سایه‌‌تی ناسراوی كاوانییان حاجی جه‌‌لال ره‌‌سوڵ كاوانیمان بیست، به‌‌م بۆنه‌‌ خه‌‌مناكه‌‌وه‌‌ پرسه‌‌ و سه‌‌ره‌‌خۆشیتان ئاڕاسته‌‌ ده‌‌كه‌‌م و به‌‌شداری په‌‌ژاره‌‌تانم.

خاتوو فاتمه‌‌ی خوالێخۆشبوو، كه‌‌ خوشكی شه‌‌ھید حه‌‌مید كاوانییه‌‌، له‌‌بنه‌‌ماڵه‌‌یه‌‌كی تێكۆشه‌‌ر و كوردپه‌‌روه‌‌ری گه‌‌له‌‌كه‌‌مانه‌‌ كه‌‌چه‌‌ندین قوربانییان له‌‌پێناویدا داوه‌‌، له‌‌خوای گه‌‌وره‌‌ داواكارم گیانی كۆچكردوو له‌‌ به‌‌ھه‌‌شتی به‌‌رین بێت و سه‌‌بوری ھه‌‌موو لایه‌‌ك بدات.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket