riklam

یه‌كێتیی ئه‌وروپا 250 هه‌زار هاووڵاتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

جیهان 07:27 PM - 2020-04-04
.

.

جۆزیف بۆڕێڵ به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه‌، كه‌ زیاتر له‌ 250 هه‌زار هاووڵاتی وڵاتانی یه‌كێییه‌كه‌ تا ئێستاش له‌هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌دان.

ئه‌و هاووڵاتیانه‌ له‌كاتێكدا هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌ده‌ن كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپا و زۆربه‌ی وڵاتانی تری تووشی ئیفلیجی كردووه‌، تا ئێستا 350 هه‌زار كه‌س بۆ وڵاته‌كانی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

بۆڕێڵ راشیگه‌یاندوه‌، پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی كه‌ تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و گیریان خواردووه‌ له‌زیاد بووندایه‌.

له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بۆڕێڵ وتویه‌تی: توانیومانه‌ 350 هه‌زار هاووڵاتی بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان، 250 هه‌زار هاووڵاتی تر ماون، له‌هه‌وڵداین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.

جێی ئاماژه‌یه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیانی ئه‌وروپی بۆ گه‌شت و سه‌ردانیكردن، یان كاركردن چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و گیریان خواردووه‌و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌  بۆڕێڵ ده‌ڵێت: وامان نه‌ئه‌بینی به‌و شێوه‌یه‌ بێت، بۆیه‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌وڵ ئه‌دات 250 هه‌زار هاووڵاتی تر بگه‌ڕێنێته‌وه‌ وڵاته‌كانیان.

PUKmedia روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket