riklam

ئیتاڵیا.. پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی توشبووان به‌كۆرۆنا بگاته‌ 12 ملیۆن

جیهان 06:57 PM - 2020-04-04
.

.

ڤاڵتیر ریتشاردی نوێنه‌ری وڵاتی ئیتاڵیا له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: ره‌نگه‌ ژماره‌ی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ وڵاته‌كه‌ی بگاته‌ 12 ملیۆن كه‌س.

ریتشاردی كه‌ هاوكات پۆستی جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیشی هه‌یه‌ به‌ رۆژنامه‌ی (II Messaggero) راگه‌یاندوه‌،  ره‌نگه‌ له‌ 20% هاووڵاتیانی ئیتاڵیا تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن، ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌یبینین مشتێكه‌ له‌خه‌روار.

له‌ ئێستادا ژماره‌ی دانیشتوانی ئیتاڵیا زیاتر له‌ 60 ملیۆن كه‌سه‌، كه‌واته‌ ده‌بێت  12 ملیۆن كه‌س له‌ ئێتاڵیا تووشی په‌تاكه‌ ببن.

هه‌روه‌ها ریتشاردی كه‌ مامۆستای زانستی پزیشكیشه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پێویسته‌ فراوانتر پشكنینه‌كان بۆ پلازمای خوێن بكرێت و له‌سه‌ر بنچینه‌ی كارلێكه‌كانی به‌رگری جه‌سته‌، توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ته‌نه‌ نامۆیانه‌ی كه‌له‌ناو پلازمای خوێنی توشبووه‌كاندان بكه‌ین، به‌مه‌ش ده‌گه‌ینه‌ ژماره‌ی وورد و راسته‌قینه‌ی توشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

ریتشاردی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات توشبوونی له‌ 20%ی هاووڵاتیانی ئیتاڵیا به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ جه‌سته‌ی توشبووه‌كان توانیویه‌تی دژه‌ به‌رگری دروستبكات. له‌ 80% كه‌ی دیكه‌ی هاووڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر به‌ڤایرۆسه‌كه‌ بێتوانا و بێ هێز بوون.

ریتشاردی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: بۆچوونه‌كه‌ی ته‌نها گریمانه‌یه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket