riklam

قەدەغەكردنی هاتوچۆ رۆژنامەنووسان ناگرێتەوە

کوردستان 12:50 AM - 2020-04-04
.

.

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، لەراگەیەنراوێكدا، ئاماژە بەوە دەكات، كە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ بۆ ماوەی 48 سەعات رۆژنامەنووسان ناگرێتەوە.

لەراگەیەنراوەكەی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووساندا هاتووە:"سەبارەت بە كاری رۆژنامەنووسان لە 48 سەعاتی قەدەغەی هاتوچۆدا".

ئاماژە بەوەشدراوە:" بەبڕیاری وەزیری ناوخۆ، جەنابی پاڕێزگاری سلێمانی لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا پێی راگەیاندین لە ٤٨ سەعاتی داهاتوودا كە قەدەغەی هاتوچۆ سەرانسەریەو گشتگیرە، هاتوچۆی رۆژنامەنووسان ومیدیاكاران و كارمەندانی كەناڵەكانی راگەیاندن رێگریان لێ ناكرێت بەمەرجێك لە چوارچێوەی یاساو رێساكانی پێشوودا بێت".


PUKmedia  لقی سلێمانی  سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket