riklam

بەدواداچون بۆ لەناوچونی باڵندەکانی قەسرێ دەکرێت

کوردستان 10:16 PM - 2020-04-03
.

.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەدواداچون بۆ لەناوچونی بە کۆمەڵی ژمارەیەک باڵندەی قورینگ دەکات لە ناوچەی قەسرێ.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری سەربە وەزارەتی کشتوکاڵیان راسپاردووە بەدواداچوون و توێكاری بكەن بۆ مرداربوونی دەیان باڵندەی سیقورینگ(قورینگ) لەچیایی مامەڕووت لە ناحیەی قەسرێ.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ تیمی پزیشكی ڤێتێرنەری لە ڤێتێرنەری هەولێر بەهاوكاری قائیمقامیەتی قەزای چۆمان و ڤێتێرنەری چۆمان دەچنە شوێنەكەو دەست دەكەن بە بەدواداچوون، چەند لاشەیەك دەهێنەوە هەولێر لە تاقیگەی ناوەندی ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو توێكاریان بۆ ئەنجام دەدەن.

هاوکات سوپاسی چالاکوان محەمەد عەبدوڵا، لەرێكخراوی وارەمیر بۆ پاراستنی ژینگە  دەکەن کە سەردانی شوێنەكەی كردووە، ئاگاداریانکردوەتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزارەت بكات بۆ بەدواداچوون لەپێناو گەیشتن بە ئەنجام.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket